هەرێم نیوز
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگهیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران "دروست و بەهێزە" و "ئامانجەکانی بەدیهێناوه".
ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگهیاند، "بەڵێنماندا وەڵامی هێرشەکەی ئێران بدەینەوە، ڕۆژی شەممەش لێماندا و هێرشهكه ورد و بەهێز بو و هەمو ئامانجەکانی خۆی بەدیهێنا".
بەرەبەیانی دوێنێ شەممە، ئیسرائیل وەڵامی ئەو هێرشەی دایەوە کە ئێران لە یەکی ئەم مانگە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی ئەنجامدابو، بە هەڵدانی 200 موشەک، کە زۆربەیان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکرا.
بنیامین نهتهنیاهۆ باسی لهوهشكرد، ئێران بە سەدان موشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئەم هێرشە شکستی هێنا، "ئێمە بەڵێنەکەمان جێبەجێ کرد، هێزی ئاسمانی هێرشی کردە سەر ئێران و له توانای بەرگری و بەرهەمهێنانی موشەکی ئێرانیدا".
ئێران پێشتر رایگهیاندبو، ئیسرائیل شوێنە سەربازییەکانی دەوروبەری پایتەخت و لە پارێزگاکانی دیکەی کردوهتە ئامانج و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو هێرشانه "زیانێکی سنوردار"یان گەیاندوە، بەڵام بوەهۆی کوژرانی چوار سەرباز.