هەرێم نیوز
هەڵمەتی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگیرێت و دوا ڕۆژیشە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.
ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان و دەبێت حزب و کاندیدەکان لە کاتژمێر 12ی شەوەوە بانگەشە ڕابگرن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 25ی ئه‌یلوول ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 12ی شه‌وی پازده‌ی تشرینی یه‌كه‌م كۆتایی دێت.
لای خۆشییه‌وه نه‌به‌رد عومه‌ر به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانه.
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا 112 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان لای كۆمسیۆن ماوه‌ته‌وه و وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، داواشی له هاووڵاتییان كرد بچن كارته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و چۆنیه‌تی كاركردنی هه‌موو ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاتان و رێكخراوه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان شیكراوه‌ته‌وه.
گوتیشی، كونسوڵخانه‌ی 13 وڵاتی جیهان و چوارده رێكخراوی جیهانی و چه‌ندین رێكخراوی ناوخۆیی چاودێری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن.
بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و دوو ڕۆژ دواتریش دەنگدانی گشتی بۆ دەستنیشانکردنی 100 پەرلەمانتار بەڕێوەبچێت.