هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە سەردانێکیدا بۆ عوممان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناوچه‌كه‌وه، وڵاته‌كه‌ی پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی په‌یام و په‌یوه‌ندی ناڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاگرتوه، دەشڵێت،" پێشتریش عوممان رێگه‌یه‌ك بو بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كه له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرانه ئه‌مریكا".
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، لە سەردانێکیدا بۆ مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عوممان رایگه‌یاند، "پێویسته هه‌موان بزانن هه‌ڵوێستی ئێران چییه، هه‌ڵوێستی ئێمه ڕونه و چه‌ندینجار دوباره كراوه‌ته‌وه كه ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین بۆی، پێمانوایه كه دیپلۆماسی ده‌بێت سودی هه‌بێت و ڕێگری له قه‌یرانی گه‌وره له ساڵی داهاتودا بكات".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئاڵوگۆڕی په‌یام و رێگه‌ی ناڕاسته‌وخۆی په‌یوه‌ندیكردن ته‌نانه‌ت له حكومه‌تی پێشوی ئێرانیشدا هه‌بوه، به‌جۆرێك مه‌سقه‌ت رێگه‌یه‌ك بو بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كه له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامه‌كان ده‌گه‌یه‌ندرانه ئه‌مریكا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م ڕێگایه له ئێستادا به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌تی ناوچه‌كه راگیراوه، ئێستاش بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌م دیالۆگه نابینین تا ئه‌و كاته‌ی قه‌یرانه‌كه تێپه‌ڕێنین و دواتر بڕیارێك ده‌ده‌ین، له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ مه‌سقه‌ت، هیچ په‌یامێك به ئه‌مریكا نه‌گه‌یه‌ندرا، هه‌ڵوێسته‌كانی ئێرانیش له كاتی سه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌ڵوێسته‌كه‌مان گه‌یشته هه‌مو وڵاتان به ئه‌مریكاشه‌وه".