هەرێم نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمەریکی رایگەیاندوە، ئیسرائیل پێی وایە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئێران هێرشدەکاتە سەریان.
بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، ئەمریکا سەرداوی دەستکەوتووە کە ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بەم نزیکانە هێرشی موشەکی بالیستیکی دژی ئیسرائیل ئەنجام بدات.
بەگوێرەی ئەکسیۆس، تاران دوای زنجیرەیەک لە تیرۆرکردنی کەسایەتییە نزیکەکانی ئەم دواییەی لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی داوە. کۆشکی سپی پێی وایە خەریکە دەست پێدەکات، ئەمەریکا لە ئێستاشەوە هۆشداری دەدات لە "دەرئەنجامە سەختەکان" بۆ ئێران.
ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی بۆ پێگەی ئەکسیۆس وتی، " ئێمە چالاکانە پاڵپشتی ئامادەکارییەکان دەکەین بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەم هێرشە، هێرشی سەربازی ڕاستەوخۆ لە لایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل لێکەوتەی سەختی بۆ ئێران دەبێت.
هاوکات، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بە ئەکسیۆسی وتووە، " دوایین زانیاری هەواڵگری ئەوەیە کە هێرشەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەنجام دەدرێت. ئەو بەرپرسە وتی هۆشدارییەکە لە ئەمریکاوە لە نزیکەی نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ (5ی بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا) هاتووە.
بە گوێرەی پێگەی ئەکسیۆس، هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بەم زووانە دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە دەستی بە لەشکرکێشی خۆی بۆ باشووری لوبنان کرد و حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنانی کردە ئامانج کە میلیشیای پشتیوانی ئێرانە.
دەشڵێت، ئێران ماوەی دوو مانگە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەدات، ئەمەش دوای تیرۆرکردنی ئیسماعیل هـ.ـەنـیە ، سەرۆکی بزووتنەوەی حـ.ـەمـ.ـاس لە تاران.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاکسیۆس، ئێران هێشتا وەڵامی ئەو هێرشەی نەداوەتەوە، هەروەها داوای لە حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان کردووە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.