هەرێم نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند: "محهمهد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وەزیری ناوخۆى ڕاسپارد کە لێکۆڵینەوەیەکی خێرا ئەنجام بدات بۆ زانینی هۆکارەکانی ئەو پێشێلکارییە ئەمنییە كه ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا لە ناوچهى عامریهوه تهقێنران".
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت: محەمەد شیاع سودانی، وەزیری ناوخۆی راسپاردووە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ بۆ زانینی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی شەوەی رابردوو رویداوە، بە هەڵدانی ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی عامرییەوەو، لەماوەی48 كاتژمێردا ئەنجامەكانی رابگەیەنرێت و كەسانی كەمتەرخەمیش دەستنیشان بكرێن.
هاوكات میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرماندەیی ئەو هێزەی دەستبەسەركردووە كە بەرپرسە لە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەی عامرییەو، لەوێوە دوو موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فرۆكەخانەی بەغداد كراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، شهوى ڕابردوو، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه: “کاتژمێر (00:20ی 1ی تشرینی یەکەم) دوو موشەکی کاتیۆشا کەوتوونەتە خوارەوە، یەکەمیان لە گەراجی فەوجی دووی عێراقی سهر به دەزگای دژه تیرۆر بووه”.
بهپێی ڕاگهیاندراوهكه، مووشەکەکەی دیکە لە گۆڕەپانێکی چۆڵکراوی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ بریندار و زیانێکی مرۆیی تۆمار بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوه، "هێزە ئەمنییەکان شوێنی هەڵدانی مووشەکهكانیان لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لە گوندی عهسڕییه لە ناوچەی ئەلعامریە لە ڕۆژئاوای بەغدا دۆزیەوە و له ناو كیا بارههڵگرهكهدا ژمارهیهك مووشهكی دیكه ههبوون كه نهتهقێنرابوون".