دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

روسیا كۆنتڕۆڵكردنی شارێكی دیكه‌ی ئۆكرانیای راگەیاند

هەرێم نیوز 

سوپای ڕوسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ شارێكی نوێی له‌ ناوچه‌ی دنێتسك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كۆنتڕۆڵ كردوه‌ كه‌ هێزه‌كانیان هێشتا له‌ پێشڕه‌ویدان له‌ دژی هێزه‌كانی كیێڤ كه‌ ژماره‌یان كه‌متره‌ و چه‌كدار بون.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "یه‌كه‌كانی گروپی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی نێلیپیڤكای جێناكۆكیان كۆنترۆڵكرد، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری شاری نیویۆرك و كه‌متر له‌ پێنج كیلۆمه‌تر له‌ باشوری شاری تورێتسكه‌وه‌ دوره‌، كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆكرانیادایه‌ و توانیویه‌تی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ ژێر هێرشی ڕوسیادایه‌".

ڕوسیا به‌ به‌رده‌وامی كۆنترۆڵی شارۆچكه‌كانی ئۆكرانیا له‌ ناوچه‌ی دنێتسك ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌یه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ڕایگه‌یاند كه‌ شاری ئۆكراینسكی كۆنتڕۆڵ كردوه‌.

هێزه‌كانی مۆسكۆ زۆر نزیكن له‌ شاره‌كانی توریستك و پۆكرۆڤسك كه‌ شارێكی گه‌وره‌ی كانگاكان و گرنگی ستراتیژی و لۆجستیكی هه‌یه‌ بۆ سوپای ئۆكرانیا.

ئۆكرانیا كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵات ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ بوه‌ته‌وه‌، ڕۆژی 6ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ هێرشیكرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی كورسكی ڕوسیا و به‌ پێی ڕاپۆرتی كیێڤ ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌دان كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا گرت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP