دواین هەواڵ

ئابوری‌

 30/09/2024

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی نۆ دیاریکرا

هەرێم نیوز 

سەرۆکى کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکانى سلێمانى رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى ئەم مانگە زیاتر کارەباى نیشتمانى هەبووە، نرخى ئەمپێرى مۆلیدە هەرزانتر دەبێت.

 عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی رایگەیاند، بۆ مانگی ٩ نرخی ئەمپێرێک موەلیدە نزیکەی ١٢ هەزار دینار دەبێت.

مانگی رابردوو لە سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر موەلیدە لەنێوان ١٦ بۆ ١٨ هەزار دینار بوو، لە هەولێریش ١٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو

 سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێت، نرخی ئەم مانگە دیاری نەکراوە، بەڵام نرخەکەی بەراورد بە مانگى رابردوو کەمتر دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP