دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هیج تاوانێکی ئیسرائیل بێوەڵام نامێنێتەوە

هەرێم نیوز

ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕەخنە لە ئیسرائیل دەگرێت و دەڵێت: جێگری پزیشکیان و میقاتی گفتوگۆیان کردووە و هیچ تاوانێکی ئیسرائیل بەبێ وەڵام نامێنێتەوە.

کەنعانی لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا سەرباری سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان لەسەر کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئاماژەی بەوەکرد، رێبازی نەسروڵا زیندووە و گومانی تێدا نییە کە بەرەی مقاوەمە و گەلی لوبنان ئاھەنگ بۆ نەمانی ئیسرائیل و رزگارکردنی پیرۆزییەکانی قودس دەگێڕن. 

کەنعانی وتیشی، ئەمریکا ھیچ دەستکەوتێکی نابێت بە پشتیوانی کردنی ئیسرائیل و دوای بۆردوومانی دەوروبەری بەیروت بەو بۆمبانەی ئەمریکا بە دیاری پێشکەشی ئیسرائیلی کردووە وایکرد ئێران رێکاری سیاسی و یاسایی بخاتە کارنامەکانییەوە و ئێران ھیچ کردەوەیەکی ئیسرائیل بەبێ وەڵام بەجێناھێڵێت. 

کەنعانی وتیشی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رەسمی ھەڵوێستی ئێرانی گەیاندووەتە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، چونکە کوشتنی نەسروڵا و ئەندامانی دیکە ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە و دژی یاسای نێودەوڵەتییە.








 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP