دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سێنتکۆم: لە سووریا "37 تیرۆریستمان" کوشت

هەرێم نیوز

هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند رایگەیاند، لەم مانگەدا لە هێرشە ئاسمانییەکاندا لە سوریا 37 چەکداری کوشتووە، لەنێویاندا ژمارەیەک سەرکردەی باڵای داعش و گروپە ئیسلامییەکانی دیکەی تێدایە.

ئەمڕۆ یەکشەمە، 29ی 9ی 2024 هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە دوو هێرشی ئاسمانیدا لەم مانگەدا لە سوریا 37 چەکداری ئیسلامییان کوشتووە، کوژراوەکان لەنێویاندا زۆرێک لە سەرکردە باڵاکانی دەوڵەتی ئیسلامی و سەرکردەیەکی سەر بە قاعیدە بەناوی "حوراس ئەلدین" کە لە سوریا جێگیر بوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکان لە 16 و 24ی ئەیلول ئەنجامدراون و دەشڵێت، هیچ ئاماژەیەک نییە کە هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی زیانیان پێگەیشتبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP