دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

رۆژنامەیەكی فەرەنسی: سیخوڕێكی ئێرانی شوێنی نەسڕوڵای بۆ ئیسرائیل ئاشكراكردووە

هەرێم نیوز

رۆژنامەی (Le Parisien)ی فەرەنسی، لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی لوبنانەوە بڵاویكردووەتەوە: سیخوڕێكی ئێرانی، زانیاری داوە بە ئیسرائیل لەبارەی شوێنی حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، كە رۆژی هەینی رابردوو بووە هۆی كوشتنی.

ۆژنامەی "لۆ پاریزیان"ی فەڕەنسی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل لەڕێی سیخوڕێکی ئێرانییەوە زانیاری ھەستیار و وردی لەبارەی شوێنی حەسەن نەسروڵڵا وەرگرتووە، بەوپێیەی ئەو سیخوڕە زانیاری لەسەر جوڵەکانی نەسروڵڵا ھەبووە و بەر لەوەی بگاتە باشوری لوبنان ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە.

بەپێی رۆژنامەکە، عەباس نیلفرۆشان فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای پاسداران لە ئۆتۆمبێلەکەی نەسرولڵادا بووەو لە کاتی تیرۆر کردنەکەشدا، لە قوڵایی 30 مەتر بوون لەژێر زەوی.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکیش بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری ھێرشکردنە سەر نەسروڵا ھەر رۆژی ھەینی دراوە، بۆ ئەوەی شوێنەکەی نەگۆڕێت.

رۆژنامە فەرنسییەكە جەختیكردووە: ئەو كۆبونەوەیەی كە نەسڕوڵاو نیلفرۆشان ئامادەیبوون، 12سەركردەی باڵای حزبولڵا بەشدارییان تیادا كردووەو، ئیسرائیل چاوەڕێی دەستپێكردنی كۆبونەوەكەی كردووە، پێش جێبەجێكردنی هێرشەكە.

لای خۆیەوە، رۆژنامەی (یەدیعۆت ئەحرنانۆت)ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە: كەسانێك لەسەر زەمین، بوونە دیارترین سەرچاوەی زانیاری بۆ ئیسرائیل و پرۆسەی كوشتنی حەسەن نەسڕوڵڵا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP