دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ناتانیاهۆ: لەناوبردنی نەسڕوڵڵا هەنگاوێكی پێویست بوو بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە ناوچەكە

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە وەرچەرخاندنێكی مێژوویدان و دەستمان دەگاتە تەواوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وتیشی: "ئەوەی پەلامارمان بدات دەیكەینە ئامانج"

رۆژی شەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل،  لە یەكەم لێدوانیدا دوای گەڕانەوەی لە نیویۆرك رایگەیاند،"هاووڵاتییانی ئیسرائیل، ئەمانە ڕۆژانێکی گەورەن و وادەردەکەوێت، لە خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویداین.

لە وتارەکەیدا ناتانیاهۆ، ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە سەردەكەوین و دەستمان دەگاتە هەموو ناوچەیەك لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گروپەكانی هاوپەیمانی ئێران لە ناوچەكە نائومێدبون و، ئەوەی لێمان بدات دەیكەنە ئامانج.

راشیگەیاند: دەستكەوتی گەورەمان بەدەستهێناوەو، ئاڵنگاری مەزنمان لەبەردەمدایە لە ماوەكانی داهاتوودا.

ناتانیاهۆ ئەوەشی خستەروو، نەسڕوڵڵا، بزوێنەری سەرەكی بەرەی شەڕەنگێزی ئێران بوو، لە ناوبردنی هەنگاوێكی پێویست بوو بەرەو گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمڕۆژانە مەزنن و ئێمە لەخاڵی وەرچەخانێكی مێژویدان و، پێداگرین لەسەر لێدان لە نەیارەكانمان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP