هەرێم نیوز
ئەمشەو، پارێزگای دێرەزوری سوریا چەندین تەقینەوەی بەخۆیەوە بینی، لەنێویاندا لەناو بنکەیەکدا کە هێزەکانی ئەمریکای تیادا جێگیرکراون.
مێدیاکانی سووریا بڵاویان کردووەتەوە، تەقینەوەکان لە بنکەی کۆنیکۆ کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا جێگیر کراون، لە دەوروبەری دێرەزۆر ڕوویان داوە.
جگە لەوەش میدیاکان بڵاویانکردەوە، تەقینەوە بە سروشتی نادیار ڕویداوە کە پارێزگاری دێرەزوهر لە سوریا دەکاتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سێ تەقینەوەی دیکە لە ناوچەی ئەبو کەمال لەسەر سنووری عێراق و سووریا ڕوویان داوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێوارەی دوێنێ شەممە تەقینەوەکان لە لادێکانی ڕۆژئاوای حومس لە سوریا دەنگیان دایەوە، هێشتا ژمارهی قوربانیان دیارنییه.