دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتێكی هەرێم دەوامی كارمەندانی كەم كردەوە

هەرێم نیوز 

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە بەرژەوەندیی پۆلیس و هێزەکانی ناوخۆ دەوام کەم دەکاتەوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە لە 22ی9ی2024، دەرچووە، بە بڕیاری ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، دەوامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دوو پۆستە کرا بە سێ پۆستە، واتا 24 کاتژمێر لە دەوام و 48 کاتژمێر لە پشوودا دەبن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە، کە دەوامیان ڕۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی دوای نیوەڕۆیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP