دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری بەرگری ئەمریکا: ئەمریكا پابەندە بە بەرگریكردن لە ئیسرائیل

هەرێم نیوز 

وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریكا پابەندە بە بەرگریكردن لە ئیسرائیل و پشتیوانی تەواوی لێدەكات، رێگەش نادەین شەڕ لە ناوچەكە گەورەتر بێت.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا دوێنێ لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی قسەی کردووە و پێ راگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی رێگە نەدات ئێران و هێزە نزیکەکانی "شەڕەکە گەورە بکەن."

وتیشی، "هێزەکانمان لە ناوچەکەدا دەپارێزین و پابەندین بە بەرگریکردن لە ئیسرائیل."

ئەمەش لەکاتێکدایە، حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان ئێوارەی دوێنێ لە هێرشێكی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی حەرەت حریک لە باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان كوژرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP