دواین هەواڵ

جیهان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

کاردانەوەکان لەسەر کوژرانی سەرکردەی حزبوڵا حەسەن نەسڕوڵا

هەرێم نیوز

حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای لوبنان هەواڵی کوژرانی سەرکردەی گروپەکە حـ.ـەسەن نەسڕەڵای پشتڕاست کردەوە. پێشتریش ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان حـ.ـەسەن نەسڕەڵا کوژراوە.

حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە شەڕەکەی دژ بە ئیسڕائیلدا وەکو دەربڕینی پشتیوانی بۆ حەماس و بەرگریکردن لە گەلی لوبنان.

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی داوای لە موسوڵمانان کرد " لە پاڵ گەلی لوبنان و حــ.ـیزبـ.ـوڵڵادا بوەستن بە هەرچییەک کە هەیانە و یارمەتییان بدەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دڕندەی ئیسڕائیلدا."

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمدواییانەی ئیسڕائیلی کرد لە لوبنان و وتی هێرشەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی ئیسڕائیلدان بۆ " کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی و لەشکرکێشی." ئەردۆغان لە پۆستێکدا لە ئێکس بەبێ ناوهێنانی نەسڕەڵا نوسیویەتی تورکیا لە پاڵ گەلی لوبنان و حکومەتی لوبناندا وەستاوە، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە لە هێرشەکانی ئیسڕائیلدا کوژراون.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل یۆواڤ گالانت لە ڤیدیۆیەکدا کە سوپای ئیسڕائیل بڵاویکردەوە دەڵێت " دەوڵەتی ئیسڕائیل سەرکردەی حزبوڵا حەسەن نەسڕەڵای لە ناوبرد، ئەو بکوژی هەزاران ئیسڕائیلی و هاووڵاتی بیانی بوو. ئەو هەڕەشەیەکی دەستبەجێ بوو بۆ سەر ژیانی هەزاران هاووڵاتی ئیسڕائیلی و هاووڵاتیانی دیکە. بۆ دوژمنەکانمان دەڵێم: ئێمە بەهێزین و سوورین. بۆ هاوبەشەکانمان دەڵێم: جەنگی ئێمە جەنگی ئێوەشە. بۆ گەلی لوبنان دەڵێم: جەنگەکەمان لەگەڵ ئێوەدا نیە. ئێستا کاتی گۆڕانە."

حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا و بە هەمان شێوە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت و دژی ئیسڕائیلن، وتییان " مقاوەمە ناشکێت، ڕۆحی جیهادیی برا موجاهیدەکانمان لە لوبنان و سەرجەم بەرەکانی دیکەی پشتیوانییەوە بەهێزتر و گەورەتر دەبێت."

حەماسیش وتی کوژرانی نەسڕەڵا تەنها دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی مقاوەمە.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراقیش سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP