دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ئاستی هەناردەکردنی نەوتی مانگی هەشت بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ی بڵاو کردەوە، کە تێیدا کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ڕابردوو 'ئاب' گەیشتووەتە 105 ملیۆن و 845 هەزار و 599 بەرمیل.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوەش دراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 105 ملیۆن و 559 هەزار و 525 بەرمیل بووە.

باسی لەوەش کردووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئوردن لەمانگی ڕابردوو، 298 هەزار و 74 بەرمیل بووە.

ئەوەش هاتووە، هەروەها کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموزی 2024 لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 106 ملیۆن و 125 هەزار و 200 بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەی نەوتی گەیارە یەک ملیۆن 928 هەزار و 156 بەرمیل بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP