دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/11/2023

وەزیری پەروەردە داوای کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەکات

هەرێم نیوز

 وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ڕایدەگەیەنێت، ده‌زانین كه‌ مامۆستایانمان زیانیان پێ گه‌یشتووه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌و زیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ قوڵ نه‌بێته‌وه‌‌ بۆ قوتابیان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن، دەشڵێت: ئێمه‌ داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانمان له‌ پارێزگای سلێمانی كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی 11ی 2023، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا رایگه‌یاندو وتی: ئێمه‌ داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كانمان له‌ پارێزگای سلێمانی كردووه‌.

دەشڵێت: ڕاسته‌ مامۆستایان زیانیان پێ گه‌یشتووه‌ له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ و ئه‌وان شایسته‌ی ژیانێكی باشترن، مووچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ نه‌دراوه‌، بۆیه‌ پشتگیری داوای ڕه‌وای مامۆستایانین له‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موومان پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانیان دابین بكرێ،

ئەوەشى خستۆتەڕو، له‌ كاتێكدا كه‌ ده‌مانه‌وێ ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێته‌وه‌ ده‌زانین كه‌ مامۆستایانمان زیانیان پێ گه‌یشتووه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌و زیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ قوڵ نه‌بێته‌وه‌‌ بۆ قوتابیان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ په‌رۆشین بۆ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ هه‌موو شوێنێكی كوردستان و پشتگیری داواكانی مامۆستیانین و هه‌ر كاتێك شایسته‌ دارییه‌كان بێ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ مافه‌كانی مامۆستایان نافه‌وتێ.

ڕاشیدەگەیەنێت، قوتابیانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه له‌و شوێنانه‌ی دره‌نگ ده‌ستیان به‌ خوێندن كرد دڵنیابن كه‌ مافیان نافه‌وتێ، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین و میكانزمێك له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قوتابییان داده‌نێین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP