دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 1 هەفتە

محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ باڵێۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە

هەرێم نیوز

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوێنێ دووشەممە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەکانی هاوکاری هاوبەشیان لە بوارە جیاجیاکان تاوتوێکردووە. هەروەک هاوکاری نێوان بانکی ناوەندی عێراقی و گەنجینەی ئەمریکی باس کرا کە هەفتەی داهاتوو هەردوولا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێک دەکەن.

سودانی هەڵوێستی جێگیری عێراقی سەبارەت بە دۆسییەی فەلەستین و پێویستی راوەستانی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەزە دوپاتکردەوە.

هەر کۆبوونەوەکەدا سوودانی دووپاتیکردەوە: عێراق پابەندە بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و راوێژکارە ئەمنییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، دەزگا ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان لە پاراستنی سەقامگیری ئەمنی جێبەجێدەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێنتاگۆن رایگەیاندوە، 33 لەو هێرشانە لە سووریا بوون و 28کەی دیکە لە عێراق بوون، بۆ سەرجەم هێرشەکانیش ئەمریکا گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تۆمەتبار کردووە کە ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە.

لە بوەڵامی ئەو هێرشانەش، سوپای ئەمریکا سێ جار بنکە و پێگەی ئەو گرووپە چەکدارانەی لەنێو سووریا کردووەتە ئامانج و بەگوێرەی راگەیێندراوەکانی پێنتاگۆن، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، زیانی گەورە بەو گرووپە چەکدارانە کەوتووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP