هەرێم نیوز
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، سبەی شەممەی دیاریکرد بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر داوای 50 پەرلەمانتار، بەبێ ئەوەی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 58 له ده‌ستووری عێراق كه ده‌ڵێت "له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك كۆمار، یان سه‌رۆك وه‌زیران، یان سه‌رۆكی په‌رله‌مان، یاخود له‌سه‌ر داوای 50 په‌رله‌مانتار، دانیشتنی نائاسایی و تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت و سنووردار ده‌بێت به تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه بانگهێشته‌كه‌ی بۆ كراوه.
بڵاویشی كرده‌وه: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش داواكاری 50 په‌رله‌مانتاری به‌ده‌ستگه‌یشتووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و نائاسایی بۆ سبه‌ی شه‌ممه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کرد.
محەممەد حەلبووسی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن.
وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ ئه‌م قسانه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، جاسم ئه‌لعمێری سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراقی راگەیاند: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتاییه و مافی تانه‌دانی تێدا نییه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان پابه‌ندی بن و جێبه‌جێی بكه‌ن.