هەرێم نیوز
په‌رله‌مانی نه‌رویج ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشنیارێكی په‌سه‌ند كرد و داوای له حكومه‌ت كرد ئاماده‌كاری بكات بۆ داننان به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین، چونكه ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه.
په‌رله‌مانی نه‌رویج دوای ئه‌وه‌ی پێشنیازێكی په‌سه‌ندكرد، داوای له حكومه‌ت كرد، ئاماده‌بێت بۆ ناساندنی فه‌ڵه‌ستین وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له كاتێكدا ئه‌م دانپێدانانه ده‌توانێت كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجدار بێت بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی ئاشتی.
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی نه‌رویج له چوارچێوه‌ی زیادبونی بانگه‌وازه‌كاندایه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی خوێناوی غه‌ززه له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه.
دو وڵاتی باكوری ئه‌وروپا دان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا ده‌نێن، ئه‌وانیش ئایسله‌ندا و سویدن، هه‌روه‌ها وڵاتانی دیكه‌ی كیشوه‌ره‌كه وه‌ك پۆڵندا، كۆماری چیك و ڕۆمانیاش به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دو ده‌وڵه‌تیدان.