هەرێم نیوز
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، دادوه‌ر جاسم عومەیری، سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگه‌یاند، "بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى بڕیارى كۆتاییه و تانه‌ى یاسایی لێ‌نادرێت".
جاسم محه‌مه‌د عه‌بود له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د ڕێكان حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌یس دلێمی ئه‌ندجامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بوه‌ته پابه‌ندكه‌ر بۆ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداران، به‌گوێره‌ی ماده 94ی ده‌ستور.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره هیچ ڕێگه‌یه‌كی تانه‌دانی یاسایی نییه، دادگای فیدڕاڵی به‌پێی ماده‌ی 93ی ده‌ستور پسپۆڕی و كارامه‌یی تاوتوێكردنی ئه‌و جۆره دۆسیه جۆراوجۆرانه‌یه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به پشتبه‌ستن به داوایه‌كی ساخته‌كاری كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌یس دلێمی تۆماركرابوو.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ته به‌دۆسیه‌ی ته‌زویر و ساخته‌كاری سه‌باره‌ت به‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌یس مسته‌فا دلێمی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه پێشتر نامه‌یه‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌واژۆی حه‌لبوسی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره سكاڵای تۆماركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ساخته‌یه و سه‌رۆكی خۆی نوسیویه‌تی و هه‌ر خۆشی واژۆی له‌سه‌ركردوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، محەمەد حەلبوسی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، ئەرکەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بریتین لە چاودێریکردنی دەستور و یاسا کارپێکراوەکان و پاراستنی دەقەکانی دەستور و پێویسته بابه‌ندی ده‌ستور و ده‌قه‌كانی بێت، هەروەها ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ناكۆكییان هه‌بێت له‌باره‌ی ده‌ستور ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دادگای فیدڕاڵی و پێویسته كه زیاترین پابه‌ندی هه‌بێت به به‌نده‌كانی ده‌ستور.