دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

پۆستەکەى حەلبوسى پڕدەکرێتەوە

هەرێم نیوز

لەدوای بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتی محەمەد حەلبوسی و دەركردنی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەرلەمانتارێك رایدەگەیەنێت، پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ كەسێك بۆ شوێنگرتنەوەی سەرۆكی پەرلەمان دەستنیشان دەكات.

رائید مالیكی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ئەگەر بەهەر هۆكارێك پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یان جێگرەكانی پۆڵ بێت، ئەوا ئەنجومەنی نوێنەران لە یەكەم دانیشتنی خۆیدا بە زۆرینەی رەهای دەنگەكان، شوێنگرەوەی دیاری دەكات و پۆستەكە پڕدەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی سوننە كە لەسەر سەرۆكی پەرلەمان تۆماریكردبوو، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامییەتی پەرلەمان لە محەمەد حەلبوسی، كە ناوبراو سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

ئەندامەكەی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە دژی حەلبوسی، بە بوومەلەرزەیەكی سیاسی وەسفكرد و هۆشداریشیدا لە لێكەوتەكانی ئەو بڕیارە لە داهاتوودا.

رائید مالیكی وتی:" لە ماوەكانی داهاتوودا لێكەوتەی ئەو بوومەلەرزە سیاسییە دەبینین لەهەموو بوارەكاندا، كە رەنگدانەوەی گەورەی لەسەر هاوپەیمانییەتەكان دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP