دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/11/2023

وردەکاری شەڕی نێوان نۆنۆ سانتۆ و کەریم بنزیمە

هەرێم نیوز 

 ڕۆژنامەی "الریاضیەی سعودی" وردەکاری شەڕی نێوان کەریم بنزیمە و ڕاهێنەری پورتوگالییەکەی نونۆ ئیسپیرتۆ سانتۆی ئاشکرا کرد، لەدوای کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یاری نێوان یانەی ئیتیحاد و یانەی قوەجەویە کە یانەی ئیتیحاد (2-0)لەدواوەبووە شەڕ لەنێوان کەریم بنزیمە و ڕاهێنەرەکە ڕویداوە هەردوولا دەنگیان بەسەر یەکتردا بەرزکردوەتەوە ،ئەم ڕوداوە بوە هۆی دەرکردنی دەستبەجێی ڕاهێنەرە پرتوگالیەکە.

 یانەی ئیتیحاد لە کوی کۆتا 9 یاری یانەکە نونۆ سانتۆ تەنها 2 بردنەوەی بەدەستهێناوە.  لە ئێستادا یانەکە لە پلەی شەشەمی خولی سعودیە دەبینرێت.

یانەی ئیتیحاد وەرزی ڕابردوو سەرکەوتنی بەدەستهێنا پاڵەوانی خولی سعودی بوو و بە گرێبەستکردنی یاریزانانی وەک کەریم بنزیمە، کانتی، فابینیۆ، جۆتا، لویس فیلیپی، پێشبینی دەکرا یانەکە زاڵبێت بەسەر خولەکەدا ،بەڵام هیچ شتێک بە باشی نەڕۆیشت.

 بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی "الریاضیە سعودی" لە کاتی پشووی نیوەی یەکەمدا لە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی قووەجەویە، ناکۆکی لەنێوان کەریم بنزیمەی ئەستێرەی فەرەنسی و نونۆ سانتۆی پورتوگالی لە ژووری جلگۆڕین دروستبووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوەکان، ڕاهێنەرەکە ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە کردووە و پێی وتووە: تۆ یاریزانێکی گەورەی، بەڵام پێدەچێت تەمبەڵی بکەیت لە فشارخستنە سەر یاریزانی بەرامبەر.  بنزیمە لە وەڵامدا وتی: تەنها قسەم لەگەڵ مەکە، لەگەڵ هەموو گروپەکە قسە بکە.  ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی کێشە لەگەڵ ڕاهێنەرەکە، کە بە تووڕەییەوە وەڵامی دایەوە و وتی: تۆ سەرکردەی تیپەکەت و نمونەی یاریزانەکانیت و گرنگترین یاریزانی تیایاندا، دەبێت دەستپێشخەری بیت و نموونە بیت بۆ هەموو یاریزانەکان.
 سەرچاوەکانی "الریاضیە" بەردەوام بوون، لە ناو ژووری جلگۆڕینەوە، ڕاهێنەرەکە بەردەوام بوو لە ئاراستەکردنی قسەی توند بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە ،کە پاساوەکانی ڕەتکردەوە.

هه مان سەچاوه کان ئاشکرایان کرد که کەریم بنزیما پێش دوو هه فته بەر له ڕووداوەکه بەنهێنی به بەرپرسانی فەرمی یانەکەی ڕاگه یاندبوو که بەردەوامبوونی نونۆ سانتۆ به ئاوات و خواستەکانی یانەیەکی گه ورەی وەکو ئیتیحاد ناگونجێت و بوونی ئه و ڕێگره لە پێشکه وتنی تیپەکه .

 یانەی ئیتیحاد لە 4ی تەمموزی 2022 گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە واژۆکردوە، بۆ ئەوەی جێی کۆسمین کۆنترای ڕۆمانی بگرێتەوە، سانتۆش خولی ڕابردووی خولی ڕۆشنی سعودی و جامی سوپەری سعودی لەگەڵ یانەی ئیتیحاد بەدەستهێناوە.

 بەوتەی ڕودی "گالێتی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی" فیدراسیۆنی سعودیە بڕی 8 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبووی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە داوە، بەهۆی دوورخستنەوەی دەستبەجێی ئەو ڕاهێنەرە پورتوگالییە، ئەمەش بڕگەیەکی سزایە کە لە گرێبەستی نێوان هەردوولادا هاتووە.

 بەپێی ماڵپەڕی "ڕیلیڤۆی ئیسپانی" یانەی ئیتیحاد پێویستی بە ڕاهێنەرێکی فەرەنسییە، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئارەزووی دوو ئەستێرەی سەرەکی تیپەکە، ئەوانیش بنزیمە و کانتێ.  لۆران بلان لە ئێستاوە وەک کاندیدێکی پەسەندکراو دەردەکەوێت، یانەکەش بیر لە ناوی دیکە دەکاتەوە لە دەرەوەی ئەم پۆلێنکردنە، وەک جولیان لۆپێتێگی و ئەلفرێد شرۆدەر کە بەم دواییە لەگەڵ یانەی عینی ئیماراتی جیابوونەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP