هەرێم نیوز
توخێل چاڤی لەناو دەبات و ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە بە 90 ملیۆن یۆرۆ دەگوازێتەوە بۆ بایرن میونشن
بایرن میونشن گرنگی زۆر بە یاریزانێکی یانەی بەرشەلۆنە دەدات، دەیەوێت هاوینی داهاتوو بیباتە ڕیزی یانەکەیان
هەرچەندە قسەیەکی زۆر هەیە کە خوان لاپۆرتا گرنگی بە ئەستێرەکانی پێکهاتەکەی تۆماس توخێل دەدات، وەک جوشوا کیمیچ و جەمال موسیالا، بەڵام ئەوە باڤارییەکانن کە دەتوانن چاڤی هێرناندێز لەناوببەن و یاریزانێک بگوازنەوە کە بەتەواوی پێویستی پێکهاتەکەی چاڤی ڕاهێنەرە.
یانە ئەڵمانیەکە دەیەوێت بەهەر نرخێک بێت تواناکانی فرانکی دیۆنگ بەدەست بهێنیت ،باڤارییەکان لە گواستنەوەکانی ڕابردوودا گرنگی بە گواستنەوەی ناوەڕاستکارە هۆڵندیەکە داوە بەڵام یاریزانەکە ئامادەنەبووە یانەکەی بەجێبهێڵێت.
دیۆنگ ئەوکاتەی لە ئەمستردام یاری بۆ یانەی ئەیاکس دەکرد، دەرفەتی ئەوەی بۆ ڕەخسا کە بچێتە ئەڵمانیا، بەڵام لەو کاتەدا بەو ئۆفەرەی پێشکەشی کرا قەناعەت پێکەر نەبوو، یاریزانەکە بڕیاریدا ئەو پێشنیازە قبوڵ بکات کە لەلایەن جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆوە پێشکەشی کرا چونکە خەونی منداڵی ئەوەبوو یاری بۆ یانەی بەرشلۆنە بکات.
ئێستا دوای ساڵێک و ڕەنگە لە کۆتاییدا یاریزانەکە بڕواتە یاریگای ئەلیانز ئارێنا. هەرچەندە یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە هەمیشە جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە لالیگا زۆر ئاسوودەیە، هەروەها یەکێکە لە پێشەنگەکانی تیپی بلاوگرانا، بەڵام ئەو دۆخە داراییە ناسکەی کە یانەکەی تێکەوتوە ڕەنگە پاڵیان بنێت بۆ ئەوەی لە ساڵی 2024دا قوربانی بدەن دەستبەرداری ببن بۆ ئەوەی خۆیان بەدوور بگرن لە سزاکانی یاسای دارایی خاوێن و نایانەوێت بەهۆی پێشیلکردنی یاساکانەوە لە پاڵەوانێتی چامپیۆنسلیگ بێ بەش ببن ،ئەم هۆکارە دەبێتە پاڵنەر تا یانەکە بیر لەدەسبەرداربونی بکاتەوە چونکە ناوەڕاستکارەکە نرخی لەبازاڕدا بەرزە و بایەرمونیخ ئامادەیە بڕی 90 ملیۆن بۆ دەستخستنی تواناکانی خەرج بکات.
تۆماس توخێل ناوی دیۆنگی لە سەرو لیستی داواکارییەکانی داناوە و داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە کار بۆ گواستنەوەی بکەن چونکە زۆر پێویستە بۆ پێکهاتەی ئیستای باڤاری.
ئایا لاپۆرتا دی یۆنگ بە گرنگ دەزانێت؟
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا بەرشەلۆنە ئامادەیە دەستبەرداری یاریزانێک بێت کە یاریزانێکی سەرەکیە لای چاڤی، بەڵام لەلایەن لاپۆرتا بە یاریزانی سەرەکی نازانرێت ،نیشانەی ئەمەش ئەوەیە کە کەمتر لە ١٢ مانگ بۆ فرۆشتنی دانراوە.
سەرۆکی بلۆگرانا پێی وایە بەدیلەکانیان دەتوانن ڕۆڵی دی یۆنگ بگێڕن لە ناوەڕاستدا ، کە بریتین لە ئۆریۆل ڕۆمیۆ، فێرمین لۆپێز، پابلۆ “گاڤی” بایز، ئیلکای گۆندۆگان یان پێدری گۆنزالێز.
سەرچاوە: ئێل ناسیۆناڵ