دكتۆر هەڤین كەمال شاه محەمەد، پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج
شێوازی چارەسەركردنی
كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت ؟
شێوازی چارەسەركردنی ڕەقبوونی (تەشەنوجی ) ماسولكەكانی مل :
1-وەرزشكردن: چەند وەرزشێكی تایبەت هەیە بۆ خاوكردنەوە و نەرم كردنەوەی ماسولكەكان؛ لەوانە :
-دەستی ڕاست لە سەر ناوچەوانت دابنێ و بە هێمنی سەرت ڕابكێشە بۆ لای ڕاستی سینگ؛ دواتر دووبارەی بكەرەوە بەڵام بۆ لای چەپ ؛ سێ جار ئەم وەرزشە ئەنجام بدە .
-بە پێوە بووستە و دەستی ڕاست لە داواوەی پشت بە بە دەستی چەپ بگرە و شان و دەستی ڕاستت ڕابكێشە بۆ خوارەوە ؛ پاشتر بە پێچەوانەوە ئەنجامی بدە ؛سێ جار ئەم وەرزشە دووبارە بكەرەوە .
2-بەكارهێنانی پاكی سارد: ئەویش لە ڕێگەی سەهۆڵ یاخود بەفراو و دەكرێتە ناو جەوەنەیەك وەخاولیەكی تێوە ئەپێچرێت وە ئەخرێتە سەر شوێنی ئازارەكە .
3-بەكارهێنانی جەوەنەی ئاوی گەرم و شلەتێن .
4-شێلان یاخود مەساج كردن: شێلان بەوشكی بێت یاخود بە بەكارهێنانی زەیتی تایبەت وەك زەیتی نەعنا یان دەرمانی تایبەتی ئازارشكاندن، كە ئەمێش دەبێت بەشێوەیەكی لەسەرخۆ و هێواش و بازنەی بكرێت بۆ ماسولكە گرژبووەكان؛ نەخۆشەكە خۆی یان یەكێكی تر ئەتوانێت مەساجەكە بكات ۰
5-بەكارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن: كەئەمەش نابێت بەڕێژەیەكی زۆر بەكاربێت تەنیا لە كاتی پێویست دا و بۆ ماوەیەكی كەم ؛ وەك ئەسپرین، پاڕاستۆڵ، پڕۆڤین، ناپڕۆكسین ۰
6-یۆگا: كە كاریگەریەكی زۆر باشی هەیە لەسەر خاوكردنەوەی ماسولكەكان ۰
7-دەرزی چینی؛ دەرزی ئاژنین لە لایەن پزیشكی پسپۆڕەوە .
8-كەم كردنەوەی فشاری جەستەیی و دەروونی؛ لە ڕێگەی پشوودان بۆ ماوەیەكی كەم لە كاتی ئیش و كار .
كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت :
1-بوونی نیشانەكانی هەوكردنی پەردەی دەوری مێشك (السحایا) یان هەوكردنی شانەكانی مێشك ؛ وەك تا و سەرئێشە و بوونی پەڵەی پەمەیی لەسەر پێست ۰
2-بەردەوام بوونی ئازاری زۆر پاش بەكارهێنانی شێلان و دەرمانی ئازارشكێن و ڕێگاكانی سەرەوە یان زوو سەرهەڵدانەوەی .
3-بوونی سڕی لە دەست و شان و دەم و لێو یان مێروولەكردن یان قوورسی لە قسەكردن .
4-گێژبوون یان لێڵی لە بینین بە تایبەت پاش ڕووداوی هاتووچۆ یان كەوتنە خوارەوە یان بەركەوتنی زەبر بەر سەر .