دواین هەواڵ

وەرزش‌

 03/11/2023

پۆچەتینهۆ هەرگیز پۆستی ڕاهێنانی ئەرسیناڵ وەرناگرم

هەرێم نیوز

 لەندەن - ڕۆیتەرز

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی بۆ یانەی پێشووی و پێشەنگی ئیستای خولی ئینگلیزی، تۆتنهام ساتێکی تایبەت دەبێت بەڵام سەیر دەبێت کاتێک هەردوو یانەکە دووشەممەی داهاتوو لە لوتکەی لەندەن ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە. پۆچیتینۆ لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ ڕاهێنەری تۆتنهام بوو و یانەکەی کردە یەکێک لە باشترین پاڵێوراوانی نازناو لە هەمان کاتدا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٩دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کاتێک پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

تۆتنهام دوای لەدەستدانی نازناوی چامپیۆنسلیگ لە یاری کۆتای ئاستی ڕاستەقینەی لەدەستدا و لەساڵی 2019 پۆچەتینهۆ پۆستی ڕاهێنانی یانەکەی بەجێهێشت ،دواجار لە ساڵی ٢٠٢١ پۆچەتینهۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد، دواتر لە مانگی تەمموزدا لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی دەستبەکاربوو. پۆچیتینۆ ڕۆژی هەینی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: شتێکی تایبەتە کە دوای چوار ساڵ بگەڕێینەوە بۆ شوێنێک کە یادگاری سەرسوڕهێنەرمان تێدا هەیە. ڕاهێنەری یانەی چڵسی دەڵێت: گرنگترین شت ئەوەیە خەڵک بزانن کە ناتوانین لەبیری بکەین کە پێکەوە لەگەڵ توتنهام چیمان بەسەر بردووە...

ئەمەش هەستەکانم ناگۆڕێت، هەستەکانم بەرامبەر بەو یانەیەی کە گەشتێکی باوەڕپێنەکراومان تێدا بەسەر بردووە. لەدوای ڕۆیشتنی پۆچیتینۆ، چوار ڕاهێنەری هەمیشەیی بە نۆرە ڕاهێنەری تۆتنهام بوون. لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ڕاهێنەری ئەرجەنتینی بیری لە گەڕانەوەی بۆ یانە باکوری لەندەن کردۆتەوە، پۆچێتینۆ ڕایگەیاند کە ئەمە بە هیچ شێوەیەک بیریم لێنەکردوەتەوە دوای ئەوەی کۆتاییم بە پەیوەندییەکەم لەگەڵ پاریس سانجێرمان هێنا (لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢)، ویستم بۆ ماوەی ساڵێک لە تۆپی پێ دوور بکەومەتەوە. دواتر ئۆفەرێک لە چێڵسیەوە هات و قبوڵم کرد.

“ئەو یانەیەی هەرگیز ڕاهێنەری نابم، ئارسناڵە، چونکە بە خراپترین دوژمنی تۆتنهامی دەزانم”. "ئەوە سەیرە بگەڕێمەوە، چونکە هەستەکەم دوای چوار ساڵ ئەوەیە کە ڕۆژێکی خۆش دەبێت بۆ من.

بەڵام ئەمە ژیانە و دەبێت بڕۆینە پێشەوە، ئێمە پیشەییین بەڵام لە هەمان کاتدا مرۆڤین." تۆتنهام ڕکابەری ڕاستەقینە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە لەم وەرزەدا، هەروەها ستایشی ئەنجی پۆستیکۆگلۆی هاوتاکەی کرد بۆ ئەو کارانەی لەدوای دەستبەکاربوونی پێش دەستپێکردنی وەرزەکە ئەنجامیداوە، هاوکات دان بەوەدا دەنێت کە چێڵسی ئەو تیپەیە کەمترین چانسی هەیە ئەم وەرزە ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکات، پۆچیتینۆ وتی: کارێکی نایاب دەکەن، ئەنجی و ستافی تەکنیکی، کە من باش دەیزانم.

یاریزانی زۆر باشیان هەیە و تیپێکی زۆر بەهێزیان هەیە. ئێمە هێشتا لە سەرەتای وەرزداین بەڵام ئەوان تواناکانی پێویست بۆ ڕکابەریکردن نیشان دەدەن.

"ئێمە لە پرۆژەیەکی جیاوازداین، تەواوی مێژووی چێڵسی لە دەوری بەدەستهێنانی نازناوی گەورە دەسوڕێتەوە، لەماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا چێڵسی جامێکی زۆری بەدەستهێناوە، بەڵام ئێستا لە دۆخێکی جیاوازداین کە شتێک بۆ داهاتوو دروست دەکەین"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP