دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 25/10/2023

دەرمانی میسپۆڕین لە نەخۆشخانە و دەرمانخانەکانی هەرێم کێشرایەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەنداروێکدا ڕاکێشانەوەی بەرهەمی (میسپۆڕین) لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، دوای راکێشانەوەی، سەرجەم جۆرەکانی بەرهەمەکە لەناودەبرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان ئاگاداری گشت دەرمانخانە و نەخۆشخانەکان دەکاتەوە، دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک مامەڵە بەو دەرمانە نەکەن تا دووبارە بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەردەچێت و ئەو بڕەی هەیانە بیگەڕێننەوە بۆ کۆمپانیای دابەشکار یان بۆ ئەو کۆگایەی کە دەرمانەکەی لێوە کڕیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لەسەر داوای کارگەی بەرهەمهێن (ئەسینۆ) دراوە، چونکە بەرهەمی ناوبراو لەدوای وەرگرتنی مۆڵەتی بەبازاڕکردن، دوای ماوەیەک دەرکەوتووە کەوا چەند ژمارە باجێکی لایداوە لە تایبەتمەندییە پەسەندکراوەکانی کۆتایی بەرهەمەکە.

ئەگەر دەرمانخانە و نەخۆشخانانەی پابەندی بڕیارەکە نەبن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی كوردستان جەختی لەوە کردەوە، لە هەر شوێنێک مامەڵە بەو بەرهەمە بکرێت یاخود بەکاربێت، روبەڕوی یاسا دەبێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP