دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

لە هەولێر هێرشكرایە سەر بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ، هێرشكرا یەسەر بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لە شاری هەولێر، ئەندامێکی کۆنگرە بە ناوی ده‌نیز هێڤی تیرۆر کرا.

شكوروڵا حه‌مه‌ ئەمین ئه‌ندامی كه‌نه‌كه‌* رایگەیاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە هەولێر ته‌نیا هه‌ڤاڵ ده‌نیز هێڤی له‌ باره‌گا بووه‌، كه‌سێكی نه‌ناسراو چووه‌ته‌ ژووره‌وه‌ و له‌لای ده‌رگای باره‌گاكه‌ تیرۆری كردوه‌ و هه‌ڵهاتووه‌.
وتیشی: "دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته‌ باره‌گاكه‌ی كه‌نه‌كه‌ و باره‌گاكه‌یان داخستووه‌ و ته‌رمی شه‌هید ده‌نیزیان گواستووه‌ته‌ بۆ پزیشكی دادوه‌ری و له‌ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن".

ئه‌ندامه‌كه‌ی كه‌نه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ "چه‌ند ئه‌ندامێكی ئێمه‌ بڕیاره‌ بچنه‌ پزیشكی دادوه‌ری و زانیاری سه‌باره‌ت به‌ شێوازی تیرۆركردنی ئه‌ندامه‌كه‌مان وه‌ربگرن"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP