هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌رز دەدات، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و یاسای بودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە 14/9/2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کورستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی و شاندێکی یاوەری سەردانی بەغدایان کرد، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوە.
شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشنیازی کردووە تا کۆتایی ئەم ساڵ حکومەتی عێراق مانگانە بڕی 800 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. هەروەها پێشنیازی هەموارکردنەوەی چەند بڕگەیەکی یاسای بودجە تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستانیان خستووەتەڕوو، لەنێویاندا مادده‌كانی 12 و 13.
شاندی هه‌رێمی كوردستان داوای كردوه كه مانگانه 800 ملیار دینار تاوه‌كو شه‌ش مانگ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه ده‌كاته چوار ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ هه‌ر شه‌ش مانگه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی سیوله‌وه پێده‌چێت پاره‌كه پێكه‌وه ره‌وانه نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیار له ره‌وانه‌كردنی بڕێك پاره ده‌درێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
شایانی باسە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ،هەفتانە لە رۆژی سێشەممەدا كۆدەبێتەوە،بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە پێشخراوە.