دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13/09/2023

نێچیرڤان بارزانی: ئەو داتایانەی پێشکەشی عێراق کراوە هەمووی دروستن

هەرێم نیوز

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا لەبارەى چەند پرسێکى گرنگەوە قسەى بۆ رۆژنامەنوسان کرد و ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان بەوپەڕى شەفافیەتەوە لەگەڵ بەغداد مامەڵەى کردوە و هیچ داتایەکیش نییە کە لە هەرێمى کوردستانەوە بە هەڵە رەوانەى بەغداد کرابێت.

 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، بەمنزیکانە شاندێکى باڵاى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت سەردانى بەغداد دەکەن.

ئەوەشى خستەڕو، هەرێمى کوردستان بەوپەڕى شەفافیەتەوە لەگەڵ بەغداد مامەڵەى کردوە و هیچ داتایەکیش نییە کە لە هەرێمى کوردستانەوە بە هەڵە رەوانەى بەغداد کرابێت.

سەرۆکى هەرێم جەختیکردەوە کە پرسى موچەى فەرمانبەران شایەنى گفتوگۆ نییە و جەختیکردەوە کە مامەڵەى ئێستاى بەغداد لەگەڵ هەرێم مەرکەزییە و فیدراڵى نییە.

سەرۆکى هەرێم لە درێژەى قسەکانیدا وتیشى: تا یەکێتی و پارتی و لایەنەکان لەناو خۆ یەک نەبن و تێگەشتنی ھاوبەشیان نەبێت بەردەوام ئەم کێشانەى هەیە رو لە هەرێمى کوردستان دەکەنەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەمەریکییەکان گلەییان لە یەکێتی و پارتی ھەیە کە دۆسیەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە زۆر بە خاوی دەڕوات و وتیشى: رۆڵى ئەمەریکا لە کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداد رۆڵێکى یارمەتیدەرە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP