هەرێم نیوز
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کە یەکێکبوو لەئەندامانی تیمی حکومەت بۆ سەردانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆیان بەردەوامدەبێت بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان، وتیشی"سهردانى قوباد تاڵهبانى بهردهوامدهبێت".
پشتیوان سادق لەکاتی بەشداریکردنی لەنوێژی جەژن لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە لەحکومەت پێکەوە ئیش دەکەین، بۆیە ئەم سەردانانە شتێکی ئاساییە، پرۆسەی سەردانیکردنی جێگری سەرۆکی حکومەت بەردەوامدەبێت، ناکرێ بڵێین کۆتاییهاتوە یان گەیشتوینەتە ئەنجام، بەڵام بەردەوامدەبین.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کێشانەی کە هەن کێشەی گەورەنین تا چارەسەرنەکرێن، دەکرێ بەگفتوگۆ لەناو کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران هەموو گرفتەکان چارەسەربکەین.
پشتیوان سادق کە لە هەمانکاتدا ئەنجامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە، دەڵێت، پەیامی ئێمە بۆ هەمولایەنەکان پەیامی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانەو حزبەکان وەسیلەن بۆ خزمەتکردنی خەڵک، لێرەشەوە تەئکید دەکەینەوە کە دەستی تەباییو یەکڕیزیی بۆ لایەنەکان درێژدەکەینو هەمومان پێکەوە دەتوانین خزمەت بکەین، هیودارم دوایی جەژن بتوانین هەنگاوەکانی پێکەوەیی بەهێزتر بکەین .