دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/03/2023

مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فەرەنسا پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا،  بۆ درێژە بە گفتوگۆکانمان، سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێم، سەردانی بەغدا دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (25ـی 3ی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە، لەپەیامەكەدا هاتوە، "لەیەکتێگەیشتنی ئەم دواییەمان لەگەڵ بەغدا، زەمینەیەکی باشە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی پەیوەندیدار بە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا".

ئاماژەی بەوەش کردووە،" سبەی تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکانمان بدەین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP