هەرێم نیوز
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، مۆسکۆ رازی بووە تەنیا 60 رۆژی دیکە ماوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانی درێژبکرێتەوە.
راشیگەیاند، هەموو ئەو زانییارییانە لەبارەی رێککەوتنی دانەوێڵەی ئۆکرانی رەتکراوەن، راستییەکەی تەنیا درێژکردنەوەی ماوەکەیەتی بۆ 60 رۆژی دیکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕوسیا و ئۆکرانیا لە 22ی 7ی 2022 دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەشی تورکیایان بە سەرپەرشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان واژۆکرد، تا ئێستا ملیۆنان تۆن دانەوێڵە و خۆراکی دیکە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا هەناردە کراوە.