دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

ئەو رێککەوتنەی نرخی خۆراکی جیهانی بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزاند، کۆتایی هات

هەرێم نیوز

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە ڕێگەی بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە کە ئەمڕۆ کۆتاییهات درێژکراوەتەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ڕێککەوتنی ڕێڕەوی هەناردەکردنی دانەوێڵە کۆتایی دێت، لە ئەنجامی گفتوگۆکانمان لەگەڵ هەردولا ڕێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە کرا".

لای خۆشیەوە ڕوسیا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردو ڕایگەیاند، تا ئێستا وەڵامی فەرمی لە هەمو لایەنەکانەوە بۆ پێشنیارەکەی بۆ درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی دانەوێڵە لە دەریای ڕەش بۆ ماوەی 60 ڕۆژ وەرنەگرتوە.

پێشتر ڕوسیا داوای درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی کردبو بۆ ماوەی تەنها 60 ڕۆژ، کە نیوەی ماوەی نوێکردنەوەی پێشوە، لەکاتێکدا ئۆکرانیا پێداگری لەسەر نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی 120 ڕۆژ دەکرد.

ئەمەش  لەکاتێکدایە، ڕوسیا و ئۆکرانیا لە 22ی 7ی 2022 دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەشی تورکیایان واژۆکرد، تا ئێستا ملیۆنان تۆن دانەوێڵە و خۆراکی دیکە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا هەناردە کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP