دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

بەنداوی دەربەندیخان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە

هەرێم نیوز

بەھۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دوو مەتر و 89 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (17ـی3ی 2023)، سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان راگەیاند: رۆژی چوارشەممە (8ـی 3ی 2023)، بەنداوی دەربەندیخان ملیارێک و 46 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا بوو، بەڵام لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ هەینی ئاستی ئاوی بەنداوەکە بۆ ملیارێك و 157 مەترسێجا بەرزبووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی سێ ساڵە سەرەڕای وشکە ساڵی و کەمی باران بارین، ئێرانیش سەتا سەتی ئەو ئاوەی کە لە خاکە کەیەوە دەڕژایە نێو رووباری سیروان و بە نداوی دەربەندیخان، گرتووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP