هەرێم نیوز
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، بڕی 2.5 تۆن یۆرانیۆمی سروشتی لە ناوچەیەک لە لیبیا دیارنەماوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆیان دەرکەوتووە کە نزیکەی 2.5 تۆن یۆرانیۆمی سروشتی لە شوێنێک لە لیبیا ون بووە کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدا نییە.
ئاماژە بەوەش دراوە، پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە 14ی ئاداردا بە بەرپرسانییان راگەیاندووە، ئەو 10 بەرمیلەی کە 2.5 تۆن یۆرانیۆمی سرووشتی تێدا بووە، لە شوێنی خۆی نەماوە.
باسی لەوەش کردووە، "پێویستە زوو لێکۆڵینەوە لەو دۆخە بکرێت. نەمانی زانیاری لەبارەی پێداویستییەکانی یۆرانیۆم جگە لە دروستبوونی نیگەرانی لەبارەی ئاسایشی یۆرانیۆم، هەروەها لەوانەیە مەترسیی بڵاوبوونەوەی شەپۆلەکانیشی لێ بکەوێتەوە".