هەرێم نیوز
تورکیا 21 هەزار و 211 کۆچبەری دیپۆرت کردۆتەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵی 2023ەوە بەنایاسایی رویان لە وڵاتەکەیان کردبوو.
سەرۆکایەتیی بەشی کۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە بەرەنگاربونەوەی کۆچبەری ناسیستماتیک و دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرە نائاساییانەی کە لە ڕێگەی نایاساییەوە هاتونەتە ناو وڵاتەکەوە.
ئەوەشى خستۆتەڕو، دوا جوڵەى ئەو دیپۆرتکردنە، دوێنێ دوشەممە بوو، کە لە ڕێگەی چوار گەشتی "چارتەر"ەوە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵەوە بەرەو ئەفغانستان ئەنجامدراوە کە 134 هاوڵاتی ئەو وڵاتەی تێدابو.
بەگوێرەی ئامارەکان، وەزارەتی کۆچبەران لە تورکیا ساڵی 2022 دا، 124 هەزار و 441 کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاتەکانیان کردۆتەوە.
کۆچبەران بەزۆری هەوڵدەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی بگەنە تورکیا و دواتر لەودیو دەریاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەڕۆن.