دواین هەواڵ

عێراق‌

 پێش 2 هەفتە

گۆڵپارێزێکی عێراقی لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رووبەڕووی سوکایەتی پێکردن دەبێتەوە

هەرێم نیوز

گۆڵپارێزێکی بەناوبانگی پێشووی عێراق دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکەی لە سۆشیال میدیا و رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بووەوە و رایگەیاند، "وێنەکم سڕیوەتەوەو ناشهێڵم کچەکەم تەماشای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات".

نور سەبری کە بە ناوبانگترین گۆڵپارێزی عێراقە وێنەیەکی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردبووە لەسەری نوسیبووی ''دکتۆرەکەم، کچە شیرینەکەم''، دوای ئەو وێنەیە لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕەکەمەڵایەتییەکانەوە رووبەڕووی رەخنەو توانجی زۆر بوویەوە، ئەوەش لەبەر ئەوەی کچەکەی ''بێ حیجاب'' دەرکەوتبوو، دوای ئەو هەڵمەتە نور کۆمێنتی لەسەر پۆستەکە راگرت و دواتر بەیەکجاری لەسەر فەیسبووک رەشی کردەوە، بەڵام لە ئینیستاگرام ماوە.

نور سەبری وتیشی، ئەو کۆمێنتە نەشیاوانەی لەسەر وێنەی زەینەبی کچی رادەی توندڕەوی فیکری و کۆمەڵایەتی لەنێو بەشێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا لە عێراقدا هەیە دەردەخات.

گۆڵپارێزەکە دەشڵێت، ''سوپاس بۆ هەموو ئەو خێزانە عێراقیانەی پشتگیریان کردین و وێنەکانیان لەگەڵ کچەکانیان بڵاوکردەوە"



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP