هەرێم نیوز
بودجـەی ساڵانی 2022,2023,2024 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندکرا وڕەوانەی پەرلەمان کرا.
د.بڕیار ڕشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژە یاسایی بودجەی بۆ ساڵانی دارایی 2023,2024,2025 پەسەندکرد، پرۆژە یاساکـە پاشکەمێکی تر دەگـاتە پەرلەمان.
پرۆژە یاسایی بودجـەی عێراق گـەورەترین بودجەیە لە مێژوی ۲۰ساڵەی دەوڵەتی عێراق، ۲۰۰ ترلیۆن دینار کۆی گشتی بودجەیە، بەشە بودجەی هەرێم لەم بڕە 25 ترلیۆن دینارە، دەتوانرێت بەم بودجـەیە پلان و کاری زۆر گەورە بکرێت.
هەر ئەمڕۆش، بە بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕێکارە فیدڕاڵییەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەسەر ئاستی عێراقی فیدڕاڵ تەواو کرا، هەڵەبجە بوو بە پارێزگای ژمارەی ١٩ ی عێراق.