دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 2 هەفتە

نهێنیەکانی ژیانی تایبەتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە سعودیە

هەرێم نیوز

بەپێی ڕاپۆرتی شپیگڵی ئەڵمانی:

ڕۆناڵدۆ ستافێكی گەورەی پاسەوانی تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی خۆی و خێزانەکەی، کە لە ئێستادا ٧ ژووریان لە هۆتێلی لوکس فۆڕ سیزن لە ڕیازی پایتەختی سعودیە گرتووە، هەروەها ٣ کەس بە ناوەکانی گۆنکالۆ سالگادۆ (یاریزانی پێشووی هونەری جەنگی) و دوانەکەی سێرجیۆ برایان و خۆرخی ڕامالهێرۆ (سەربازانی پێشووی هێزە تایبەتەکان لە ئەفغانستان) بەرپرسیارن لە پاراستنی ژیانی ڕۆناڵدۆ و هاوسەر و منداڵەکانی.

بەپێی زانیارییەکانی شپیگڵ، کریستیانۆ لە ئێستادا بەدوای چێشتلێنەرێکی نوێ و لێهاتوودا دەگەڕێت کە باشترین ژەمەکان و زەڵاتە بۆ خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی ئامادە بکات بە مووچەی مانگانەی چوار هەزار و 500 یۆرۆ

ئەم گۆڤارە بەناوبانگەی ئەڵمانی نوسیویەتی: ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان ڕۆناڵدۆ و کارمەندەکانیدا هەیە کە مافی ئەوەیان نییە هیچ شتێک لەسەر ژیانی تایبەتی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا بکەن تا ساڵانێک دوای مردنی ڕۆناڵدۆ.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کە ئەم وەرزە بە مووچەیەکی زەبەلاحی 250 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی ساڵێک یاری بۆ تیپی تۆپی پێی یانەی نصری سعودیە دەکات، لەگەڵ جۆرجینای هاوسەری و کریستیانۆ جونیۆر کوڕەکانی و دووانەکانی ئیڤا و ماتیو و ئالانا مارتینیا و بێلا، پێكەوە دەژین

دوای چەند ساڵێک لە جیابوونەوەی ڕۆناڵدۆ لێی، هێشتا ناو و ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە، لە ماڵێکی گەورەی کۆشکی هاوشێوەی کۆشکی شاهانە و خزمەتگوزاری تەواو لە شاری ڕیازدا هەیە.

ئەم سوپەراستارەی تۆپی پێ کە بە فڕۆکە جێتی تایبەتیەکەی کە 75 ملیۆن دۆلارە گەشت دەکات، کارمەندەکانی لەگەڵ خۆی بردوە کە بریتین لە چێشتلێنەرێکی تایبەت، پسپۆڕی خۆراک، پسپۆڕی خەوتن، ڕاهێنەری لەشجوانی و دوو یاریدەدەری ژن بۆ پایتەختی سعودیە بۆ ئەوەی ئاگاداری بەخێوکردنی منداڵەکانیان بن 

ڕۆناڵدۆ بەو شێوازە ژیانێكی گرانبەهای هەیە لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا توانیویەتی لە ڕووی جەستەیی و دەروونی و پیشەگەرییەوە لە باشترین بارودۆخدا بمێنێتەوە و لە بەرزترین ئاستدا لە گۆڕەپانی تۆپی پێی جیهاندا بمێنێتەوە و بەردەوام بێت لە درەوشاوەیی و خانەنشین نەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP