هەرێم نیوز
بی بی سی دەڵێت لینکەر مافی ئازادی قسەکردنی
هەیە، بەڵام دەبێت خۆی لە هەڵوێستی سیاسی یان بەشداریکردن لە مشتومڕە سیاسییەکان لە کاتی کارکردن لەگەڵ تۆڕەکەدا بەدوور بگرێت.
ئالان شیرەر و ئیان ڕایت کە بڕیار بوو لە بەرنامەی شەوی شەممەدا وەک شارەزا لە بەرنامەی یارییەکانی ڕۆژی بی بی سی (MOTD) دەربکەون، بۆ پشتیوانی كردنی گاری لینكەر بەشداری بەنامەكە ناكەن ڕایانگەیاند کە بەشداری بەرنامەکە ناکەن.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی میرەر، وتەبێژی بی بی سی ڕۆژی هەینی پشتڕاستی کردەوە کە گاری لینکەر MOTD پێشکەش ناکات تا ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەكرێت لە داهاتوودا.
بە وتەی ئەم بەرپرسەی بی بی سی چالاکییەکانی ئەم دواییەی لینکەر لە بواری ئەلیکترۆنیدا لەگەڵ بنەماکانی تۆڕی بی بی سی ناکۆکە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لینکەر پڕۆژە یاسای نوێی حکومەتی بەریتانیای بۆ کۆچبەری بە "ترسناک" وەسف کرد.
پشتیوانی گاری لینكەر فراون دەبیت
ڕایت و شیرەر کە شارەزای ئاسایی MOTDن، ڕایانگەیاندووە کە لە بەرنامەی ڕۆژی شەممەدا دەرناکەون وەک هاوسۆزی لەگەڵ لینکەر. مارک چاپمان و ئەلێکس سکۆت وەک پێشکەشکارانی دیکەی بی بی سی ڕایانگەیاندووە، لەبری لینکەر لەبەردەم کامێرادا نابن.
لینکەر کە لە ساڵی 1999ەوە میوانداری MOTD دەکات، لە وەرزی 2020-2021دا 1.35 ملیۆن پاوەندی بەدەستهێناوە، بەمەش زۆرترین مووچەی هەموو پێشکەشکارانی تۆڕەکە بووە.
بەڵام چی گوت کە بەڕێوەبەرانی میدیای دەوڵەتی بەریتانیا ئەوەندە دڵتەنگ کرد؟
لە وەڵامی تویتێکی هۆم ئۆفیسدا، لینکەر نووسیویەتی؛
خودایە ئەمە لە ترسناکی زیاترە. هیچ لەشکرکێشییەکی بەرفراوان نییە. ئێمە زۆر کەم پەناخواز وەرئەگرین بە بەراورد بە وڵاتە گەورەکانی تری ئەوروپا.
ئەمە سیاسەتێکی لەڕادەبەدەر دڕندەیە بەرامبەر بە لاوازترین کەسەکان بە شێوەیەک کە جیاواز نییە لەگەڵ ڕێبازی ئەڵمانیا لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوودا.
جۆن بارنز، هاوڕێی پێشووی لینکەر لە ئینگلتەرا، لە بەرگریکردنەکەیدا ڕایگەیاندووە؛
پێموانییە گاری پێویستی بە داوای لێبوردن هەبێت.
ئینگیزییەكان بۆچی دڵتەنگ بوون ؟
شتێکی سەرەکی کە خەڵکی دڵتەنگ کرد، ئەوە بوو کە بارودۆخەکەی بەراورد کرد بە ئەڵمانیای نازی لە ساڵانی ١٩٣٠دا، کە نەدەبوایە ئەو بەراوردكردنەی بكردایەنە ،ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەربڕینەی لەم پڕۆژە یاسایەدا بەکارهاتووە هاوشێوەی ئەوانە.
ئەگەر گرنگی بەو دەربڕینە بدەیت کە سەبارەت بە پەناخوازان بەکاردێت، ئەوە تێدەگەیت کە ترسناکە؛ ئەم لێدوانە هاوشێوەی ساڵانی سیەکانە. ئەو ناڵێت بەریتانیا وەک ئەڵمانیای نازی وایە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا، هاشتاگە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە بەرنامەی یارییەکانی ڕۆژ و تۆڕی بی بی سی بوونەتە بابەتی ڕۆژ
لەفارسیەوە