دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 3 هەفتە

بۆچی پاریسان جێرمان ناتوانێت كێبڕكێی گەورەكانی ئەوروپا بكات

هەرێم نیوز

بۆچی پاریسان جێرمان ناتوانێت كێبڕكێی گەورەكانی ئەوروپا بكات ؟

1- هیچ پرۆژەیەکی ڕاستەقینە نییە لە پەرەپێدانی کەرتی لاوان لە یانەکە و دروستکردنی ناسنامەیەکی ڕوون بۆ یانەکە.

2- سەقامگیری تەکنیکی، هەر دوو ساڵ جارێک ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ یانەکە دیاری دەكرێت و تاکە ڕاهێنەرێک کە توانی بگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنز تۆماس توخێل لە کارەکەی دوورخرایەوە.

3- دەسەڵاتی یاریزانان و بەڕێوەبەری وەرزشی گەورەترە لە دەسەڵاتی ڕاهێنەر.

4- گەڕان بەدوای گرێبەستی گەورەی میدیایی بەبێ ئەوەی سەیری پێداویستی تیپەکە بکەیت، هەست دەکەیت یانەکە بەهرەمەندەكانی خۆی لە پێش چاوی هەموواندا بچوك دەكاتەوەو لەیانەكە بەڕێ یان دەكات وەكو کۆمان و نکونکۆ.

5- خولی فەرەنسی لە ڕووی کێبڕکێیەوە لاوازە، هەر بۆیە ئاستی تیپەکە گەشە ناکات.

6- موچەی خەیاڵی ، و ئەمەش بەنهێنی ڕازیکردنی یاریزانەکانە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن ، و ئەمەش پەیوەندی یاریزانان بە یانەکەوە لاواز دەکات و هەرکەسێک دێتە پاریس بۆ کۆکردنەوەی پارە ، 10 ساڵ لەمەوبەر ناسر خلێفی ملیارێک و 500 دۆلاری خەرج کردوەو نەیتوانی چامپیۆنسلیگ بەدەست بهێنێت.

7- ناسرخلێفی سەرۆكی یانەكە پەیوەندی شەخسی لەگەڵ یاریزانەكاندا هەیە و ڕاستەخۆ دەسوەردان لە كێشەكانی ناو یانەكە دەكات و دیاری دەبەخشێتە یاریزانان و لە كێشەی نێوان یاریزان و ڕاهێنەراندا پاڵپشتی ئەستێرەكان دەكات. مان سیتی چی کرد بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکەی؟ - بەکرێگرتنی ڕاهێنەرێکی گەورەی وەک گواردیۆلا بۆ ئەوەی مێژوو تۆمار بکات لە ڕێگەی ناسنامەیەکی ڕوونی یاریکردن بۆ یانەکە و جێبەجێکردنی ئەم فەلسەفەیە لە هەموو کەرتی لاواندا. - دانانی کەسانی بەڕێز لە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە وەك سۆریانۆ جێگری سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و بێگیرستانی چیکی بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستا و پێشووی یانەکە بۆ بەرشەلۆنە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP