دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/03/2023

450 قوتابخانە بۆ هەولێر و سلێمانی‌ و دهۆک دروستدەکرێن

هەرێم نیوز

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەو 8 هەزار خوێندنگایەی کە لە ڕێکەوتنی عێراق‌ و چین دا هاتووە، 450 خوێندنگای لەهەرێمی كوردستان دروستدەكرێت.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فه‌یسبوكى خۆی نوسیویەتی: "لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی ئابوری‌و پیشەسازی‌و وەبەرهێنان لەگەڵ ناوەندی نیشتمانی بۆ ڕاوێژکردن لەوەزارەتی نیشتەجێکردن، داوای پشکی هەرێم کرد لەو هەشت هەزار قوتابخانەی ڕێکەوتنی عێراق‌و چین، پێیڕاگەیاندین 450 قوتابخانەی بۆ هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت". 

دەشڵێت: "لەقۆناغی دوەمدا کە بڕیارە 15ى 5ى 2023 سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی سێ هه‌زار قوتابخانە ڕابگەیەنێت، بۆ هەرسێ پارێزگاکانی سلێمانی‌و هەولێرو دهۆک 450 قوتابخەنە دروستدەکرێن، بۆ هەر پارێزگایەک 150 قوتابخانەیە بەتەواوی پێداویستیەکانیەکانی". 

باسی لەوەشکرد، "قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت‌و هەر قۆناغێک بەماوەی دوو ساڵ تەواو دەکرێت، لەقۆناغی سێیەمدا چوار هەزار قوتابخەنە دروستدەکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP