ئا: دەریا
1. ئاوسان و ئازاری پێ
ئازاری پێ نیشانەیەكی باوی نەخۆشی جگەرە، كاتێك جگەر بە باشی كارناكات، ئاو و ژەهر لە بەشی خوارەوەی جەستە كۆدەبێتەوە.
2. خروی پێ
كاتێك بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە بۆڕی زەرداو دەگیرێت یان زیانی پێدەگات، پێیەكان توشی خرو دەبن، هەندێك جاریش دەست بەوشێوەیەیە.
3. مێرولەكردنی پێ
سڕبون و مێرولەكردنی پێ نیشانەیەكی دیكەی گرفتن لە جگەردا.
نیشانەكانی دیكەی نەخۆشی جگەر:
1. زەردبونی چاو و پێست.
2. ئازار و غازات.
3. خروی پێست.
4. تۆخبونی رەنگی میز.
5. دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە.
بەھیوای لەش ساغی بۆھەموولایەک