دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 4 هەفتە

یوفا تەنها خشتەی یارییەکان دادەنێت و هیچ خزمەتێکی تۆپی پێی ئەوروپا ناکات و هەمووشتێکش ئەوانن

هەرێم نیوز

ئەندریا ئانیلی سەرۆکی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس و جێگری سەرۆکی پڕۆژەی سوپەرلیگ باس لە خولی سوپەرلیگ و کێشەکانی یانەی یۆڤانتۆس و داهاتوی تۆپی پێ دەکات.

 ◾ دەبێت قۆرخکاری یوفا بۆ یارمەتیدانی یانەکان بۆ سەقامگیری لە ڕووی داراییەوە بشکێنرێت.

 ◾هێزی یانەئینگلیزیەکان هەڕەشە لە تۆپی پێ دەکات، لە چامپیۆنسلیگ لە قۆناغی چارەکی کۆتاییەوە چەند یانەی ئینگلیز و 3 یان 4 یانەی تری وەک ڕیال مەدرید و پاریس سانجێرمان و بەرشەلۆنە و تیپێکی تر دەبێت.. ئەمەش مەترسی لەسەر ڕکابەریی دروست دەکات

 ◾ لەبەر ڕۆشنایی ئەم ناڕوونییە، یانەیەک ناتوانێت لەماوەیەکی درێژخایەندا بڕیاری بەردەوام و دروست بدات، هەر بۆیە پاڵپشتی سیستەمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکەم، لەگەڵ هەلی دارایی و وەرزشی زیاتر بۆ هەر یانەیەک.

 ◾ دەبێت قۆرخکاریی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بشکێنرێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی سەقامگیری دارایی بدرێت بە یانەکان، دەبێت ئایندەیە دابین بکرێت کە تیایدا یانەکان شکست ناهێنن ئەگەر یەکجار سەرکەون بۆ پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا، ئەمەش کێشەیە بۆ هەر یانەیەک.

 ◾ کاتێک یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا ڕێگری لە پڕۆژەکە بکات، پلان لە دەرەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە هاتە ئاراوە بۆ ڕێکخستنی خولێکی نوێ لەگەڵ سەرجەم یانەکان.

 ◾ لە ناوخۆی ( یوفا) شەڕێک هەبوو تێنەدەگەشتین لەوەی کە سیستەمی ئێستا ئایندەیەک بۆ یانەکانی ئەیاکس و ئەندەرلێخت و سێڵتیک و بنفیکا و پاناتینیکۆس و ڕید ستار بەلگراد پێشکەش ناکات، بۆیە ناتوانیت بە بێدەنگی ڕابوەستیت ،ڕێگای تر دەگریتە بەر.

 ◾بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی تاوانکارییەوە دەستم لە یانەی یۆڤانتۆس کێشاوەتەوە کە تایبەتە بە شەخسی خۆم، ناتوانم لەوە زیاتر بڵێم چونکە دۆسیەکە هێشتا بەردەوامە، لە ٢٧ی ئازاردا دەبینین پشت ڕاست دەکرێتەوە یان نا.
 من نامەوێت یوڤی ئەم بارگرانییە لە ئەستۆ بگرێت، پەیوەندی بە یانەکەوە نیە.

◾ دەستەی بەڕێوەبەری نوێ دەتوانێت باشتر نوێنەرایەتی یانەکە بکات و هیچ پەیوەندییەکی بەو تۆمەتانەوە نییە، جگە لەوەش من ئازادم لە دادگا بەرگری لە خۆم بکەم بەرامبەر هەر تۆمەتێک.

 ◾ یوفا گرنگی بە کێشەی یانەکان نادات.  سەرکردەکانی فیفا تەنها دەیانەوێت هەموو شتێک وەک خۆی بمێنێتەوە.  هەر گۆڕانکارییەک بەرەنگاری دەبنەوە  هەر لەبەر ئەمەشە ڕوبەڕوی سیستەمی نوێ دەوەستن.

 ◾کاتێک بە  ڕاشکاوانە بڵێین مۆدێلێکی باشتر و دادپەروەرتری خولی ئەوروپات دەوێت، یانەکان هاوسۆزت نابن، بۆیە یانەکان بەرگری لە پێگەی خۆیان دەکەن و پابەندن بە یوفا.

 ◾ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، پیاوێکی خۆشە کە شوێن سوپەرلیگ نەکەوت، پشتگیری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای کرد چونکە خولێکی تر لە بەرژەوەندی قەتەر نییە کە خاوەنەکەی لە پاریس سانجێرمان بێت چاوەڕوانی هیچ گۆڕانکارییەک لێی ناکرێ.

  ◾ یوفا تاکە ڕێکخراوە کە قۆرخکاری دەکات و هەموو شتێک دەوەستێنێت، بە مەرجێک دادگای ئەوروپا ڕێگەی پێبدات بڕیارەکە لە بەهاردا دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت، زۆر کنجکۆڵم بزانم ئایا دادگا هەڵوێستی قۆرخکاری فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئەوروپا پشتڕاست دەکاتەوە یان نا "بازاڕى ئازاد".

 ◾ ئەگەر دادگای ئەوروپا قۆرخکارییەکەی یوفا و فیفا پشتڕاست بکاتەوە، ئەوا پیشەسازی تۆپی پێ کە داهاتی ساڵانەی نزیکەی ٥٠ ملیار یۆرۆیە و ٧٠٠ هەزار هەلی کارە، بە چالاکیەکی ئابووری نازانیت ،ئایا ئەوە بازاڕی ئازادنیە دروست دەبێت بۆ هەلی کار.

 ◾ ئەگەر سوپەرلیگ دروست ببێت ئەوا یانەکان بە دڵسۆزی دەمێننەوە بۆ پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان، بێگومان ئەیاکس و فاینۆرد و ئایندهۆڤن پێویستیان بە خولی هۆڵندیە و بەپێچەوانەشەوە پێویستە لەڕێگەی خولی نیشتمانییەوە سەرکەون بۆ خولی سوپەرلیگ.

 ◾ئەگەر خولی ناوخۆیی لەگەڵ ئەوروپا بەراورد بکەیت، ئەوا مەیلی خولە نیشتمانییەکان دەبینیت کە لە سیستەمی ئێستادا کەمتر جەماوەر ئامادە دەبن خولە ناوخۆییەکان بەرو وێران بون دەچن لە فەرەنسا پاریسان جێرمان پاڵەوانی ئەبەدیە ،خولەکانی  ئیتاڵی و ئیسپانی دۆخیان باش نیە.

 ◾ وەک ئەوروپییەکی پابەند متمانەی تەواوم بە دادگا هەیە، بەڵام نامەوێت قسە لەسەر ئەنجامەکەی بکەم، هەرچەندە هیوادارم بڕیارەکە دۆخی ئێستا بگۆڕێت.

 ◾ دەبێت چاوەڕێی دادگا بین پێش ئەوەی بتوانین کار لەسەر مۆدێلی نوێی خولی ئەوروپا تەواو بکەین لە پلانەکانماندا هەیە بەرژەوەندی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان - یانەکان و هاندەران و یاریزانەکان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.

 ◾ یوفا لە هەموو شتێکدا یەکەمە بەبێ ئەوەی خاوەنی هیچ شتێک بێت کۆنترۆڵی هەموو شتێکی کردوە هەموو بارودۆخێکی دارایی و بازرگانی و یاسایی و وەرزشی، لەکاتێکدا یوفا تەنها بەرپرسیارە لە دانانی خشتەی یارییەکان لە چوارچێوەی ئەوروپیدا ،یانەکان هەموو کارەکان ئەنجام دەدەن.

 ◾ئەو بەرپرسانەی  ئیستا جیڤرین و جیانی ئینفانتینۆ  ئایا دەکرێت چاوەڕوانی گۆڕانکاری لەم کەسانە بکرێت؟  جیفرین و ئینفانتینۆ هەر شتێک دەکەن بۆ ئەوەی لە ناوەندی دەسەڵاتدا بمێننەوە، بۆ ئەوەی ئیمتیازاتەکانیان دەستەبەر بکەن.

 ◾پێموانییە چارەسەری ساڵی 2019ی یانەکان لەگەڵ یوفا هاوتەریب بن بە جیفرین و هاوکارانیش بە سەرۆکایەتی مومکین بێت، ئایا سەیر نییە تەنها یەک کاندید هەبێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەردوو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان.

 ◾جیفرین وەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەست بە بەهێزی دەکات وەک پاشایەک و وەک سەرۆک وەزیرانێک لەبارەی ڕێکخستنی پێشبڕکێکانەوە قسە دەکات.

چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی تەلەگراف



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP