دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 4 هەفتە

شانۆگەری داگیرکردنی تاریکی ، نمایشێک سەر بەدنیایی پۆستمۆدێڕنە

سدیق عەزیز

نووسینی:بەختیار علی
ئامادەکردنی بۆ شانۆ: کەڤاڵ سدقی
دەرهێنانی: ئیحسان عوسمان

بەشی یەکەم

لە ١٧ ی مانگی فێبرواردا ،شانۆگەری داگیرکردنی تاریکی لە ولاتی ئەڵمانیا لە شاری فیزبادن
لەسەر شانۆی ستات تیاتەر نمایشکرا، وە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.
( من دەمەێت نابیستەکانیش توانای تێگەیشتنیان هەبێت و هەست بە چێژ جوانی بکەن لە نمیاشەکاندا / رۆبێرت ویلسن)

ئامادەکردنی دەق

ئامادەکردنی شانۆگەری لە ڕۆمانەوە ، یەکێک لە کارە سەخت و قورەسەکانی ناو دنیایی شانۆ،بەو پێیەی کە خۆم تا ئێستا سێ ڕۆمانم ئامادەکردووە بۆ شانۆ، لە گرانی و زەحمەتی ئەو ئەزموونە تێدەگەم، هیلاکی و ماندبوونی کەڤاڵ سدقی لەم ئەزموونەدا جێگەی ستایشە.

ڕۆمان ئەو دنیا فراوان و بەرینەیە ، کە جێگای هەموو وردەکاریەکانی ژیانی تێدا دەکرێتەوە ، گەشتێکە بە ناو تەواوی دنیادا ، کارێکی زۆر زەحەمەتە ئەم دنیا پڕ فەنتازیا و خەیاڵە ، یان ئەم کیشوەرە گەورەیە کە زمەن و شوێن تێیدا کراوەیەوە ، بگوێزیتەوە بۆ بچوکترین پانتایی لە ناو فۆڕمێکی شانۆییدا ، کەڤاڵ ئەم کارەی بە خەیاڵێکی جوانەوە ، لە زەمەنی دوو کاتژمێردا کۆی پەیمای ڕۆمانەکە و بەختیار علی گەیاندە بینەران .

بە پێی پێناسەکەی پیتەر بروک ، شانۆ بریتیە لە بچوکرنەوەی واقیعە لە کەمترین زەمەندا و لە بچوکترین پانتایدا،کە بۆنی ژیانی لێدێت .

توانای کەڤاڵ سدقی لە ئامادکردنی ئەم شانۆگەریەدا پڕە لەسەلیقە و وردەکاری لە ڕووی هەڵبژاردنی ڕوودەوە گرنگەکان و بابەتە سەرنج ڕاکێشەکانی ناو ڕۆمانەکە ، بەستنەوەی دیمەنەکان بە هێلێکی درامی ،کە بتوانێت لە بەها و گرنگی و پەیامی ڕۆمانەکە کەمنەکاتەوە . دیار یەکێک لە وردەکاریەکانی کەڤاڵ ،ڕەنگدانەوە و دنیابینی کەڤاڵ خۆیەتی لە ناو شانۆگەریەکەدا ، کاری ئامادەکردنی شانۆگەری هەرتەنها گواستنەوەی ڕووداوی ناو ڕۆمانکە نیە بۆ سەر شانۆ ،بەڵکو دەرخستن و دۆزینەوەیەکی تری نەزانراو نە بینراوەکانی ناو ڕۆمانەکەیە ، لەم ڕوانگەیەوە کەڤاڵ سدقی دنیابینی و روئیایەکی تری تازەتری ناو دەقمان پێدەلێت ،بابەتگەلێک کە ئێمەی خوێنە پەیمان پێنەبردوە ،دەشێت هەندیک لەو دۆزینەوانەی ئامادەکار ،دنیابینی و خەیاڵی نووسەر تێپەڕێنێت ، ئەمەش خاڵیکی زۆر پۆزەتیڤی لایەنی ئامادکردنە.زۆرێک لە کارەکتەرەکانی ناو نمایش چارەنوسیان وەک هەمان کارەکتەری ناو ڕۆمانەک نیە، زیادکردنی هەندیک دیمەنی زیادە کە لە ڕۆمانەکدا بوونی نیە وەک بابەتی هاوڕەگەزخوازی خرابوە ناو نمایشەوە . دەرهێنەریش لە ئاستێکی بەرزی ئەکادیمی و ئەستاتیکیدا کاری لەسەر دیمەنەکان کردبوو.

کاتێک شانۆیی مۆدێرنە دەبێتە شوێنی گێرانەوەی هەقەیاتە گەورەکانی مرۆڤ و گوێگرتن و ڕامان بەدیار مەنۆلگەوە دەبێتە خەسلەتی بینەرێکی گوێگر و چەق بەستو، ئەوا شانۆیی پۆستمۆدێڕنە ئەو بنمایە تێک دەشکێنێت و نمایش دەکات نمایشێکی بینراو فزیۆل ، نمایشێک کە زیاتر چیژی بینینی هەبێت وەک لەبیستن، هەوڵدانێکە بۆ تێکشکاندی فۆڕم و سەر لەنووێ بنیات نانەوەی لە فۆڕمی وێنەدا ،بەشێوەیەک کە وێنەی شانۆیی ببێتە جێگەگرەوەی ووشە . شانۆیی وێنەیەی فۆڕمێکە لە چەند وێنەی بەشبەشکراو ڕێگای هێڵیکی درامیەوە ئەم بەشانە پێکەوە دەبسترێنەوە ،کە ئەو هێلە دەشێت سەرجەم پێهاتەکانی شانۆبێت لە ڕەنگ و ڕوناکی و سینۆگرافیە لە ناو یەکەیەکی ماناداردا،هەر وێنیەکی شانۆیی هەڵگری بنمایەکی مەعریفی و فەلسەفیە کە چەندین دەلالەو مانای جیاواز لە خۆیی دەگرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP