هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ رایگهیاند، ئێمە سوپایەکمان هەیە ناتوانێت شەر بکات و بیباتەوە، وەک لە ئەفغانستان سەلمێنرا، كاتێك 85 ملیار دۆلارمان لە بنیاتنانەوەی سوپای ئەفغانستان خەرجکرد، هیچ رووینەدا شەریان پێنەکرا.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، شێواز و پلانی کشانەوەی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان زۆر هەڵەبووە و دەبوو بە سەربەرزییهوه لەو وڵاتە دەربچین.
دەشڵێت، "ئێمە سوپایەکمان هەیە ناتوانێت شەر بکات و بیباتەوە، وەک لە ئەفغانستان سەلمێنرا، كاتێك 85 ملیار دۆلارمان لە بنیاتنانەوەی سوپای ئەفغانستان خەرجکرد، هیچ رووینەدا شەریان پێنەکرا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "قسەم لەگەڵ عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی تاڵبیان کرد، پێمگوت تۆ زۆر خەڵکی ئهمهریكیت لهسهردهمی باراك ئۆباما کوشتووە".
وتیشی، "به سهرۆكی تاڵیبانم گوت، ئەگەر دووباره ئەمانه رووبدهنهوه، وات لێدەدەینەوه، کە هیچ کەسێک پێشتر ئەوەنده خراپ لێی نەدرابێت و پەشیمانت دەکەینهوه".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا له 30ـی ئابی 2021، له ئهفغانستان كشایهوه، بزووتنهوهی تاڵیبانیش دوای زیاتر لە 20 ساڵ گهڕانهوه و حكومهتی نوێیان پێكهێنا.