هەرێم نیوز
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئەسفەهانەوە بوە".
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی باوەڕپێکراوی ئەمریکاوە دەستیانکەوتوە، "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئەسفەهانەوە بو کە ژمارەیەک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بەئامانج گرت".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئیسرائیل لەرێگەی ژمارەیەک درۆنەوە دامەزراوەی بەرگری ئێرانی کردوەتە ئامانج، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ چۆنیەتی لەباربردنی خواستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 29ی 1ی 2023، لە شاری ئەسفەهان له ناوەڕاستی ئێران تەقینەوەیەک لە دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی ئهو وڵاته رویدا و وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش رایگەیاند، هێرشهكه لهلایهن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانهوه ئهنجامدراوه و شكستیهێناوه.