هەرێم نیوز
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جێب واز) لە سەر رێگای سەرتەک، پێنج کەس بریندار بوون.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەمە) لە ناحیەی مەیدان رێگای (سەرتەک ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری( جێب واز) کە بەئاراستەی ناحیەی مەیدان هاتوە کۆنترۆڵی لەدەست داو وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆتۆمبێلەکە شۆفێر و چوار سەرنشینی تێدا بووە لە ئەنجامی ڕوداوەکە برینداربوون.
باسی لەوەش کردووە، تیمی هاتووچۆ گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردوە.