دواین هەواڵ

عێراق‌

 29/01/2023

دەستگیرکردنی تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە عێراق ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، تۆڕێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر کە لە پێنج کەس پێکھاتوون دەستگیرکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شممەری ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری عێراق تۆڕێکی "مەترسیدارتر"ی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە.

ئەوەشى خستەڕو، تۆڕەکە لە پێنج تۆمەتبار پێکھاتووە و ھاتووە، دوو لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان، ھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی بیانیین و سێ تۆمەتبارەکەی دیکەیش ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقن.

باسی لەوەش کردووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 34 کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەری جۆری (ئافیۆن) کە لەلایەن دەستگیرکراوەکاندا ھەوڵدراوە بە قاچاغ بھێندرێتە ناو عێراق دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمەیش لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی 25 رۆژی یەکەمی ساڵی 2023دا، هەزار و104 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.







Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP